به‌شكردنی په‌پكه‌ی
جێگیر hard disk – Festplatte
C, D ، هتد ئه‌م
پیتانه له ناو
كۆمپیوته‌ردا
نیشانه‌ی بوونی
چه‌ند شتێكن
وه‌ك هارددیسك
و سی‌دی و دی‌ڤی‌دی،...
ئه‌وه‌ی له‌م
باسه‌دا مه‌به‌ستمانه
هارددیسك ه.
له سه‌ر هارددیسك
نه‌ك به‌ته‌نها
سیسته‌می‌كار(oparationsystem)
به‌لكو گشت
پرۆگرامه‌كانی
ناو كومپیوته‌ره‌كه‌ت
هه‌یه و تێكست،
نه‌خشه، وێنه
و چه‌ندین جۆری
تری دۆكومێنتیش
هه‌لده‌گیرێن
(save). بۆنمونه: له
هه‌ندێ كۆمپیته‌ردا
درایڤی (drive-laufwerk) سی
و دی هه‌یه،
ئه‌مانه مه‌رج
نین مانای بونی
دوو هارددیسك
بن، به‌لكو
دوو به‌شی دانه‌یه‌كن،
واته هه‌ر وه‌ك
ده‌وترێت دوو
پارتیشن ی هارددیسكێكن.
له سه‌ر به‌شی
سی سیسته‌می‌كار(oparationsystem)
هه‌یه و به‌شی
دی به‌تاله
و به‌كارده‌هێنرێت
بۆ تیاهه‌لگرتنی
تێكست و وێنه
و ... ئه‌م جۆره
دابه‌شكردنه
كارێكی باشه
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر
بته‌وێت بۆ
پاراستنی دۆكۆمێنته‌كانت
كۆپییه‌كیان
تێدا هه‌لبگریت،
یان بۆ تیاهه‌لگرتنی
وێنه و كاری
گرافیك، كه
كارئاسانیه
بۆ كاتی لێگه‌ران
دا.
باشه ئه‌گه‌ر
درایڤی دی پڕ
بوو به‌لام
له درایڤی سی
جێگه‌ت زۆر
بوو چی ده‌كه‌یت؟
نه‌لێیت بێ
سه‌ریه‌شه
له ئیتر له درایڤی
سی داتاكانم
هه‌لده‌گرم،
به‌مه هه‌موو
ریسه‌كه‌ت
ده‌بێته‌وه
به خوری. باشترین
چاره ئه‌وه‌یه
هه‌ولبده‌یت
درایڤی دی گه‌وره
بكه‌یت، ئه‌ویش
به‌وه‌رگرتنی
هه‌ندێك جێگا
له درایڤی سی.
بۆ جێبه‌جێكردنی
ئه‌م كاره‌ش
بێ ئه‌وه‌ی
هیچ یه‌ك له
داتا و پرۆگرامه‌كانت
بكه‌ونه مه‌ترسی
له‌ناو چوونه‌وه
پێویستیت به
پرۆگرانێكی
تایبه‌ت به‌م
كاره هه‌یه.
به گوێره‌ی
هه‌لسه‌نگاندنی
پسپۆران باشترین
پرۆگرام پارتیشن
مێجیكه(partiton magic) كه
به‌م پرۆگرانه
ده‌توانرێت
هه‌میشه هه‌ر
گۆرانكارییه‌ك
بته‌وێت بیكه‌یت،
هه‌ر له دابه‌شكردنی
هارددیسكه‌وه
یان وه‌رگرتن
و بچوككردنه‌وه‌ی
به‌شه‌كان
و سرینه‌وه
و پێكه‌وه‌لكاندنی
چه‌ندبه‌شێك
و كۆپیكردنی
به‌شێك له به‌شێكی
تر و ...
پێم باشه
به چه‌ند پرسیار‌و
وه‌لامێك له
سه‌ر به‌شكردن(partion)
درێژه به باسه‌كه
بده‌م!!
1- بۆچی ئه‌بێت
هارددیسك به‌لانی
كه‌مه‌وه یه‌ك
پارتیشن ی هه‌بێت؟
2- ئه‌بێت چه‌ند
پارتیشن به‌كاربهێنم؟
3- كۆمپیوته‌ره‌كه‌م
دوو هارددیسكی
هه‌یه، چه‌ند
پارتیشن پێویستن؟
4- بۆچی به‌كارهێنانی
پرۆگرامی پارتیشن
مێجیك باشتره؟
5- پارتیشنی پرێمێر
و لۆجیك چین؟
6- چیم پێویسته
بۆ ئه‌وه‌ی
دوو ڕاڤه( ڤێرژنی)
ویندۆز به‌كاربهێنم؟
7- ئه‌توانم له
یه‌ك كاتدا
به هه‌ردوو
ڕاڤه‌كه كاربكه‌م؟
8- له سه‌ر هارددیسكه‌كه‌م
ته‌نها یه‌ك
پارتیشن هه‌یه،
چۆن ڕاڤه‌یه‌كی
تری ویندۆز
دابمه‌زرێنم؟
9- چ جۆره پارتیشنێك
پێویسته بۆ
دامه‌زراندنی
چه‌ند جۆره
ڕاڤه‌یه‌كی(ڤێرژنێكی)
ویندۆز؟
10- ئه‌توانم دوو
ڕاڤه‌ی كۆنی
ویندۆز وه‌ك
ویندۆزی 95 و ئێم‌ئی
دابمه‌زرێنم(instal)؟
11- ئه‌بێت پرۆگرامه‌كانی
تریشم له سیسته‌می‌كاری
دووهه‌میش
دابمه‌زرێنمه‌وه؟
وه‌لامه‌كان:
1- بۆچی ئه‌بێت
هارددیسك به‌لانی
كه‌مه‌وه یه‌ك
پارتیشن ی هه‌بێت؟
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر
به له‌لانی
كه‌مه‌وه یه‌ك
پارتیشن دابنرێت،
به‌و واتایه‌ی
له‌سه‌ر هارددیسكه‌كه
نیشانه‌یه‌ك
بۆ ناوه‌رۆك
یان پلانێك
بۆ دانان له‌به‌رده‌ستدایه،
كه به‌بێ ئه‌م
دیاریكردنه
كۆمپیوته‌ر
ناتوانێت پرۆگرامه‌كان
له‌سه‌ر هارددیسك
هه‌لبگرێت(save)
و ئه‌و پارتیشنه‌ش
پیتێكی دیاریكراو
به‌خۆی ده‌بێت
وه‌ك سی یان
دی.
2- ئه‌بێت چه‌ند
پارتیشن به‌كاربهێنم؟
ئه‌مه‌یان
ده‌كه‌وێته‌سه‌ر
بریاری خۆت
و بونی چه‌ند
سیسته‌می‌كار.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت
هارددیسكه‌كه‌ت
وا رێكبخه‌یت
كه ئاسانترین
شێوه داتاكانت
له‌كاتی لێگه‌راندا
بدۆزیته‌وه،
به‌وه‌ی بۆ
هه‌ر بابه‌تێك
به‌شێكی دیاریكراوت
هه‌بێت ئه‌وه
باشتره زیاتر
له یه‌ك پارتیشن
به‌كاربهێنیت.
بۆ نمونه له‌سه‌ر
درایڤی سی سیسته‌می‌كار
وه‌ك ویندۆز
دابنرێت و له
درایڤی دی دۆكۆمێنته
هه‌مه‌جۆره‌كان
وفایلی‌خۆت
بۆ نمونه: دانه‌یه‌ك
بۆ تیكست و یه‌كیكی
تر بۆ وێنه و
...
ئه‌گه‌ر بته‌وێت
له كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا
چه‌ند سیسته‌مێكی‌كار
به‌كاربهێنیت
وه‌ك ویندۆز
و لینۆكس یان
دوو ڕاڤه(ڤێرژن)ی
ویندۆز ئه‌وه
بۆ هه‌ریه‌كه‌یان
پارتیشنێكی
سه‌ربه‌خۆ
پێویسته.
3- كۆمپیوته‌ره‌كه‌م
دوو هارددیسكی
هه‌یه، چه‌ند
پارتیشن پێویستن؟
هه‌ولبده سه‌ره‌تا
بۆ هه‌ر هارددیسكێك
ته‌نها یه‌ك
پارتیشن دابنێ،
یه‌كه‌م هارددیسك
كه پیتی سی هه‌یه
دابنێ بۆ سیسته‌می‌كار
و پرۆگرامه‌كانی
تر، دووهه‌میشیان
واته دی بۆ داتاكانت.
له پاشاندا
ئه‌گه‌ر پێویستت
بوو ئه‌وه ده‌توانیت
پارتیشنی تر
دابنێیت.
4- بۆچی به‌كارهێنانی
پرۆگرامی پارتیشن
مێجیك باشتره؟
ئه‌م پرۆگرامه
ده‌توانێت
پارتیشن و فۆرماتكردن
له‌كاتی كاركردنی
ویندۆزدا بكات
به‌شێوه‌یه‌كی
خێراتر له ئێف‌دیسك
ی ویندۆز خۆی،
جگه له‌مانه‌ش
چه‌ندین پارتیشنی
بچوك و پێكه‌وه‌به‌ستن
و كۆپیكردن
و سرینه‌وه
و گه‌وره و پچوككردنه‌وه‌ی
جێگای پارتیشن
و ئینستالكردنی
سیسته‌می‌كاری
تر و ...ئه‌نجام
بدات.
5- پارتیشنی پرێمێر
و لۆجیك چین؟
دوو شێوه‌ی
جیاوازی پارتیشنن
كه هه‌ریه‌كه
بۆ مه‌به‌ستێكی
دیاریكراو
به‌كارده‌هێنرێن،
ته‌نها له پرێمێر
پارتیشن ده‌توانرێ
سیسته‌می‌كار
له كۆمپیوته‌ردا
دابمه‌زرێنرێت
وكاری پێبكرێت.
له ویندۆزی
95 و كۆنتر ئه‌توانرێت
هارددیسك ته‌نها
یه‌ك پرێمێر
پارتیشن ی هه‌بێت.
وه‌كو تر ده‌توانرێت
چه‌ند پارتیشنێكی
تری بۆ زیادبكرێت،
به‌لام ئه‌میان
له چه‌ند درایڤێكی
لۆجیكال كه
هه‌ریه‌كه‌یان
پیتێكی سه‌ربه‌خۆی
هه‌بێت و بۆ
تیاهه‌لگرتنی
پرۆگرامه‌كان
و داتاكان هه‌روه‌ك
ووتمان بێجگه
له سیسته‌می‌كار.
6- چیم پێویسته
بۆ ئه‌وه‌ی
دوو ڕاڤه( ڤێرژنی)
ویندۆز به‌كاربهێنم؟
ا- سی‌دی یه‌كانی
هه‌ردوو ڕاڤه‌كه.
ب- شوێنی به‌تال
له‌سه‌ر هارددیسكی
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت،
بۆ ئه‌وه‌ی
به‌ته‌واوی
هه‌ردووكیان
دابمه‌زرێنرێن
بۆهه‌ریه‌كه‌یان
پارتیشنێكی
سه‌ربه‌خۆیان
ده‌وێت.
ج- بۆت مێنیجه‌رێك
– ئه‌م پرۆگرامه
له كاتی داگیرساندنی
كۆمپیوته‌ره‌دا
پرسیار ده‌كات
له‌وه‌ی كام
سیسته‌می‌كار
كارپێده‌كه‌یت؟
ویندۆزی ئێكس‌پی
خۆی بۆت مێنیجه‌ری
هه‌یه، به‌لام
كاتێك ئیش ده‌كات
ئه‌گه‌ر له
پێش دامه‌زراندنی
ئێكس‌پی دا
ڤێرژنێكی كۆنتر
هه‌بووبێت.
ئه‌گه‌ر ویندۆزی
ئێكس‌پی له‌سه‌ر
هارددیسكه‌كه‌ت
هه‌بێت و بته‌وێت
ویندۆزی 98 یان
ئێم‌ئی بۆ زیاد
بكه‌یت، ئه‌وه
پێویستیت به
پرۆگرامێكی
تر هه‌یه بۆ
دابه‌شكردنی
هارددیسكه‌كه‌ت
وه‌ك پرۆگرامی"
پارتیشن مێجیك
– PartitionMagic" كه یه‌كێكه
له پرۆگرامه
هه‌ره‌باشه‌كان
بۆ جێبه‌جێكردنی
ئه‌م كارانه.
تێبینی: له‌كاتی
گۆرینی ڤێرژنه‌كاندا
له‌وانه‌یه
پیتی درایڤه‌كان‌ی
پارتیشنه‌كان
بگۆردرێن.
7- ئه‌توانم له
یه‌ك كاتدا
به هه‌ردوو
ڕاڤه‌كه كاربكه‌م؟
نه‌خێر، ته‌نها
ئه‌توانرێت
یه‌ك ڤێرژنی
ویندۆز كارپێبكرێت،
هه‌رچه‌نده
دوو ڤێرژن له‌سه‌ر
كۆمپیوته‌ر
هه‌یه. له كاتی
داگیرساندن
یان كارپێكردنه‌وه‌ی
كۆمپیوته‌ره‌دا
یه‌كێك له‌و
دوو ڤێرژنه
هه‌لده‌بژێردرێت
كه ده‌ته‌وێت
كاری پێبكه‌یت.
8- له سه‌ر هارددیسكه‌كه‌م
ته‌نها یه‌ك
پارتیشن هه‌یه،
چۆن ڕاڤه‌یه‌كی
تری ویندۆز
دابمه‌زرێنم؟
باشتر وایه
پرۆگرامێكی
به‌شكردن ی
وه‌ك پارتیشن‌مێجیك
به‌كاربهێنیت،
به رێگه‌ی
ئه‌م پرۆگرامه‌وه
پارتیشنێكی
تر بكه‌یت بۆ
ئه‌وه‌ی هیچ
په‌رگه‌یه‌ك(
فایل) ێكی ناو
كۆمپیێته‌ره‌كه‌ت
نه‌كه‌ونه
مه‌ترسی فه‌وتاندنه‌وه.
9- چ جۆره پارتیشنێك
پێویسته بۆ
دامه‌زراندنی
چه‌ند جۆره
ڕاڤه‌یه‌كی(ڤێرژنێكی)
ویندۆز؟
بۆ دامه‌زراندن(ئینستال)كردنی
هه‌ر ڤێرژنێكی
ویندۆز پێویستیت
به پارتیشنێك
هه‌یه.
ویندۆزی 95 پێویستی
به پارتیشنێكه
به فایل‌سیستێمی
فات (FAT)-ه كورتكراوه‌ی
(File Allocation Table)، ویندۆزی
98 و/ ئێم‌ئی ئه‌توانرێت
به فایل‌سیستێمی
فات و فات32 ش بكرێت،
بۆ ویندۆزی
ئێكس‌پی ئه‌توانرێت
یه‌كێك له فات/
فات32 یان (NTFS) كورتكراوه‌ی
(New Technology File System) پارتیشن
بكرێت. ئه‌گه‌ر
به ڤێرژنێكی
كۆنی ویندۆز
بته‌وێت ئه‌و
په‌رگانه‌ی(فایل)
كه له ناو ویندۆزی
ئێكس‌پی دا
هه‌لگیراون
به‌كاربهێنیت،
ئه‌وه ده‌بێت
ته‌نها به فات
یان فات32 پارتیشن
كرابن، وه‌كو
تریش ئه‌بێت
ته‌نهایه‌كێك
له پارتیشنی
فات/ فات32 بۆ په‌رگه
گشتییه به‌كارهێنراوه‌كان
رێكبخرێت،
ئینجا ئه‌توانرێت
ویندۆزی ئێكس‌پی
له‌سه‌ر پارتیشنی
NTFS دابمه‌زرێنرێت.
10- ئه‌توانم دوو
ڕاڤه‌ی كۆنی
ویندۆز وه‌ك
ویندۆزی 95 و ئێم‌ئی
دابمه‌زرێنم(instal)؟
به‌لێ، به‌لام
له ویندۆزه
كۆنه‌كاندا
بۆت‌مێنیجه‌ر
نیه "وه‌ك له
ویندۆزی ئێكس‌پی
دا هه‌یه" بۆیه
ده‌بێت بۆی
په‌یدا بكه‌یت.
ئه‌توانیت
بۆت‌مێجیك
(BootMagic) ی (Powerquest) به‌كاربهێنیت.
11- ئه‌بێت پرۆگرامه‌كانی
تریشم له سیسته‌می‌كاری
دووهه‌میش
دابمه‌زرێنمه‌وه؟
به‌لێ، چونكه
ئه‌و پرۆگرامانه
له‌كاتی ئینستال
كردنیاندا
زۆر زانیاری
له سیسته‌م
فایل دا داده‌نێن،
بێ ئه‌و زانیاریانه
ناكه‌ونه گه‌ڕ.